کۆلێژی زانکۆی قەڵا وەک دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵای تایبەت لە هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە، تایبەتە بە پێشکەشکردنی پرۆگرامە ئەکادیمییە باڵا کوالیتییەکان کە بە شێوەیەک دیزاین کراون بۆ ئەوەی ستانداردە پەروەردەیی و پیشەییەکانی هاوچەرخ پێکبهێنن. ئەم کۆلێژە لەژێر ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا کاردەکات، پرۆگرامگەلی بەکالۆریۆسی جیاواز پێشکەش دەکات کە ئامانجیان پڕچەککردنی خوێندکارانە بە زانیاریی پسپۆڕانە، شارەزایی پراکتیکی، و تواناکانی شیکردنەوە.
کۆلێژی زانکۆی قەڵا سەرنج دەخاتە سەر پەرەپێدانی ژینگەیەکی فێربوونی دینامیکی لە ڕێگەی دامەزراوەكانی فێرکردنی مۆدێرن، پڕۆگرامەکانی خوێندنی ڕێکخستوو، و مامۆستایانی بە ئەزموونەوە. بە جەختکردنەوە لەسەر پەرەپێدانی خوێندکار-ناوەند، پەرەسەندنی بەردەوامی پۆگرامەکانی خوێندن، و ئامادەیی بۆ پیشە، ئەم دامەزراوەیە هەوڵدەدات پیشەوەرانی شارەزا پەروەردە بکات کە بتوانن بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە پەرەپێدانی هەرێم و پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا بکەن.