پەیمانگای تەکنیکیی هەیبەت سوڵتان (HSTI) لە ساڵی 2015 لە کۆیە دامەزراوە، دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵای تایبەتە و لەژێر ڕێنمایی و متمانەبەخشینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کاردەکات. ئەم پەیمانگایە تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی خوێندنی پڕاکتیکیی کوالیتی بەرز و ڕاهێنانی زانستیی تایبەتمەند لە بوارە تەکنیکییە جیاوازەکاندا.
PSTI گرنگی دەدات بە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری ناوچەکە بە پڕچەککردنی خوێندکاران بە تواناکانی پڕاکتیکی، شارەزایی بازاڕیی گونجاو و لێهاتوویی پیشەیی. لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوامی پرۆگرامی خوێندن و هاوبەشیی ئەکادیمیی ستراتیژی لەگەڵ دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، پەیمانگاکە ئامانجیەتی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی نموونەیی پێشکەش بکات و پەرەپێدانی بەردەوام لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەرەوپێش ببات.