زانکۆی جیهان – هەولێر وەک یەکێک لە یەکەمین دامەزراوە تایبەتەکانی خوێندن بە زمانی ئینگلیزی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ساڵی ٢٠٠٦ بە ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان دامەزرا و لە ساڵی ٢٠١٧شدا دانپێدانانی فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە پێبەخشرا. کەمپەکەی ڕووبەری ١٢٧,٠٠٠ مەتر دووجا لە هەولێر دەگرێتەوە و شوێنی هۆڵ و بەشە ئەکادیمییەکان، کۆمەڵگەی کارگێڕی، و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی خزمەتگوزاری خوێندکارانە.
پرۆگرامە ئەکادیمییەکان و باوڕپێکردن
زانکۆی جیهان کۆمەڵێک بەرنامەی خوێندنی بەکالۆریۆس لە بوارەکانی یاسا، بەڕێوەبردنی کار، ژمێریاری و تەکنەلۆجیای زانیاری، زانستی کۆمپیوتەر، ئەندازیاری تەلارسازی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بایۆلۆجی، دیزاینی گرافیک و زمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکات. بە مەبەستی ڕاگرتنی ئاستی کوالێتی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، زانکۆکە باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ZEvA و ASIC وەرگرتووە، هەروەها ئەندامی چالاکە لە یەکێتیی زانکۆکانی عەرەبی (AAU) و یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانکۆکان (IAU).