زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی (BIU) کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دامەزراوە، ناوەندێکی گەنج و داینامیکی و بەرزەفڕی خوێندنی باڵای زانکۆی لەندەنە لە هەولێر، پایتەختی ئاوەدان و زیندووی هەرێمی کوردستانی عێراق. BIU بەرجەستەی هەوڵدانێکی جۆریی دەکات: پێشکەشکردنی خوێندنی باڵای بەریتانی بە کوالێتییەکی بەرز لەسەرانسەری ناوچەکەدا.
بە پابەندبوونێکی بەهێز بۆ کوالێتی، BIU هەوڵدەدات نەوەیەک لە هاووڵاتیی جیهانی پێبگەیەنێت کە ئامادەکراون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی سەدەی ٢١ چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی یان جیهانی. بەخشەری بڕوانامەکانی، کە زانکۆی لەندەنە، فیدراسیۆنێکی تایبەتی ۱۷ دامەزراوەی سەربەخۆی خوێندنی باڵایە کە بەپێی ڕیزبەندی (Times Higher Education) لە ڕیزبەندی پێشەوەی زانکۆکانی جیهاندان.